AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٦ ٠٩:١٧

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامە هەستیارەکانی لەش؛ وێنەکان بۆ بینین نابێت!

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامە هەستیارەکانی لەش؛ وێنەکان بۆ بینین نابێت!

تیرۆریستەکان لە بشێوییەکانی ئەمدواییەدا بە کەرەستەی تیژی وەک قەمە و چەقۆی درێژ و خەنجەر هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێنە بڵاوبۆوەکان لە دیمەنەگەلی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران، سەلمێنەری توندوتیژیی بێ‌وێنەی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕانە؛ جەنایەتگەلێک کە زیاتر بێ‌ڕەزایی داعش یان هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی دەیەی 60ی هەتاوی بیر دێنێتەوە.

بەو جیاوازییەی کە ئەمجار تیمە تیرۆریستییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕێژەی قوربانیان، خۆیان لە ناو ناڕازیاندا هەشار داوە و بە شێوازی پڕۆفێشناڵ، دەستیان داوەتە پڕۆژەی کوژراوسازی.

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامە هەستیارەکانی لەش؛ وێنەکان بۆ بینین نابێت!

تیرۆریستەکان، لە هەڵمەتی ئەمجارەدا نەک تەنیا هێزەکانی پارێزەری ئاسایشیان بە چەکی جەنگی و ڕاو شەهید کردووە، بەڵکوو هەر لە ناو جەماوەردا، خود خەڵکەکەشیان لە دواوە بە چەکی جۆراوجۆر کردۆتە ئامانج.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران، لە بشێویی ئەمجارەدا، بەپێچەوانەی جارە پێشووەکان، هێزە تیرۆریستە ڕاهێنراوەکان، زۆر جار ئەندامە گرینگەکانی لەشی خەڵکی (لە زکەوە بۆ سەرێ)ـیان بە کەرەستەی تیژی وەک چەقۆ، یان بە تەقەکردن لە مەودای نزیکەوە، یان بە هاویشتنی شتی جۆراوجۆر لە سەربانەکانەوە کردۆتە ئامانج.

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامە هەستیارەکانی لەش؛ وێنەکان بۆ بینین نابێت!

محەمەد ڕەئیس‌زادە وتیشی: زیانی لەشیی بریندارانی بشێوییەکانی ئەمجار، بە هیچ جۆرێک لەگەڵ جارەکانی پێشوو بەراورد ناکرێت، چونکە بە پێی برینەکان دەردەکەوێت کە ئەمجار لە لایەن هێزێکی تەواو ڕاهێنراوەوە ئەنجام دراوە کە خۆیان لە نێوان ئاژاوەگێڕاندا حەشار دابوو.

News ID 58297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha